هەینی. ئازار 6th, 2026

کەشناسی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمای ڕاگەیاند

سەیرکراوە: (1.6K)

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆز و خۆڵ، پلەکانی گەرما جارێکی دیکە ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بوونى تۆز و خۆڵ بە تایبەت لە باشوورى هەرێم و کەرکووک و گەرمیان لە درەنگانى شەودا.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ سێ پلە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 31 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی

دهۆک: 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 27 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 32 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی

سۆران: 30 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 2,186 📊 Click Here