کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند،ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەردەوامی تۆز و خۆڵ تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و دواتر دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ تا کاتەکانی نیوەرۆ، پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بە دوو بۆ چوار پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 32 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
سۆران: 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
