کەشناسی هەرێم رایگەیاند کە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بۆ سبەینێ گەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک لە ئارادایە. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوی هەرێم بڵاوکردەوە. بەگوێرەی بڵاوکراوەکە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی رایگەیاندووە کە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دوای نیوەرۆ ئەگەری درووستبونی تۆزێکی سووک هەیە لە هەندێ ناوچە لە باکوری هەرێم. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 29 پلەی سیلیزی سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی دهۆک : 27 پلەی سیلیزی زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی سۆران : 25 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
سەیرکراوە: (1.5K)
