پلەکانی گەرما بەرەو دابەزین دەچیت و شارەزایەکی کەشناسیش دەلێت”بارستە هەوایەکی فێنک هەرێم دەگرێتەوە”.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، لەئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنکەی لە ئەمڕۆوە ناوچەکانمانی گرتەوە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە رۆژانی رابردوو نزمتربوونەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەینی پێنج شەمە 11ـی سێپتێمبەر بەڕاورد بە ئەمڕۆ کاریگەری ئەو هەوا فێنکە زیاتر ئەبێت و بەرێژەی 2 تا 3 پلەی دیکە پلەی گەرمی نزمەبێتەوە.
ئەو شارەزای کەشناسییە راشیگەیاند، بۆ رۆژی هەینی 12/9/2025 کاریگەری بەردەوام ئەبێت و لەسەرەتای هەفتەی ئایندەوە کەمێک پلەی گەرمی بەرزەبێتەوە، بەڵام لە ئاستی ئاسایی خۆیدا ئەبێت بۆ ئەم کاتەی ساڵ .بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لەماوەی دوو رۆژی داهاتووداسلێمانی 33 پلەھەولێر 35 پلەدھۆک 34 پلەھەڵەبجە 35 پلەکەرکوک 36 پلەئیدارەی گەرمیان 38 پلەئیدارەی راپەرین 35 پلەئیدارەی سۆران 33 پلەئیدارەی زاخۆ 34 پلە
