چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

گرنگی ئەو بەردە نووسراوە چییە کە ناتانیاهو و ئەردۆغان شەڕیانە لەسەری؟

سەیرکراوە: (1.4K)

ئایا چەند دێڕێک کە زیاد لە ٧٠٠ ساڵ پێش زاین نووسرابێت دەیسەلمێنێت قودس هی جووەکانە؟

بەردەنووسی (سیلوان یان سیلوام) بەردێکە لە چەن دێری عیبری پێکهاتووە و مێژووەکەی بۆ سەدەی ٨ی پێش زایین دەگەڕێتەوە کاتێک جووەکان لە قودس ژیاون و حوکمیان کردووە لە شانشینی یەهودا لەسەردەمی پادشا حزقیا.

ئەوکات جووەکان لە ترسی پالاماری پادشای ئاشوی (سەنحاریب) بڕیاریان دا لە ڕووباری جەیحونەوە بە نهێنی ئاو بە تونێلێکدا ببەنە ناو قودس، تاوەکوو سوپای ئاشووری لەکاتی گەمارۆدان نەتوانن ئاوی شارەکە ببڕن. دوای تەواوبوونی تونێلەکە ئەم بەردە بە چەند دێڕ ئەو کارەی باس کردووە.

بەردەکە گرنگیەکی گەورەی هەیە بۆ جووەکان، چونکە بە نووسین دەیسەلمێنێت کە شارەکە ئەوانی تێدا ژیاوە و حوکمیان کردووە.

بۆچی دوای هەزاران ساڵ دووبارە چەن دێڕێک نووسین بووە بە کێشە بۆ دوو وڵات؟

ململانێکان لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل کاتێک دروست بوو کە بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرئیل لە کۆبونەوەیەکدا باسی لەوە کرد کە پێشتر ئامادە بووە هەموو شوێنەواری عوسمانییەکان یان هەر بڕێک پارە بدات بۆ ئەوەی تەنها ئەو بەردە لە مۆزەخانەی ئیستانبوڵ وەربگریتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

دوای ئەو لێدوانە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ناو لایەنگرانیدا ڕەتی کردەوە تورکیا بە هیچ شێوەیەک ئەو کارە بکات و ڕایگەیاند قودس موڵکی مسوڵمانانە. کاردانەوەکان تا ئێستاش بەردەوامە.

ئەوە هێزی مێژووی شوێنەوارە لە دونیادا، دەی کاتێک زیاد لە ٣٠٠ دەقی نووسین لە عەزیزئاوای بەکرەجۆ دۆزرایەوە و مێژوویان دوو هێندەی ئەم بەردە کۆن بوو، ڕاستەوخۆش پەیوەندی بە مێژووی کوردەوە هەبوو جگە لە ئێمە کەس باسی کرد؟

پەیجی شوێنەوارەکانی کوردستان

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 146 Today: 2,040 📊 Click Here