هەینی. ئازار 6th, 2026

گوڵپی: هاتنی مووچە پەیوەستە بە ناردنی 120 ملیارەكە

سەیرکراوە: (969)

پەرلەمانتارێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هاتنی مووچەی مانگی 8 پەیوەستە بە ناردنی داهاتی ناوخۆ، كە 120 ملیار دیاری كراوە و دەشڵێت: لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەش نایانەوێت مووچە و قوتی خەڵک دابەش بکرێت!

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی خوولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هاتنی پارەی مووچەی مانگی (٨) بێجگە لە بەردەوامی ڕۆیشتنی نەوت، وابەستەی ناردنی (١٢٠ ملیار) دینارە، ناردنی دەبێتە هۆی هاتنی زووتری مووچە، بۆیە دواتر دواخستنی مەخەنە ئەستۆی بەغدا.

ڕاشیگەیاند، بێ منەتی لە ژیان و گوزەرانی خەڵک، گەیشتووەتە ئاستێک تەنانەت لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەش نایانەوێت مووچە و قوتی خەڵک دابەش بکرێت!

لای خۆشیەوە، میدیای بزووتنەوەی گۆڕان، كە وەزیری دارایی هەرێم لە پشكی ئەو حزبەیە بڵاویكردۆتەوە، سبەی شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا و دەیانەوێ تەیف سامی ڕازی بکەن مانگانە ٨٥ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بدە نبە حكومەتی فیدڕاڵی.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی شاندێكی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر داهاتی نانەوتی ئەویش لەسەر بنەمای کۆبونەوەکانی ڕابردوو کە کردوویانە، هەر بەپێی ئەو زانیاریانەش بێت هەرێم نیازی هەیە گفتوگۆ بکات لەسەر ئەوەی مانگانە 70 بۆ 85 ملیار دینار بەپێی توانا بنێرن بۆ بەغدا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشكرا و سبەینێ كۆتایی دێت، بەڵام هێشتا چارەنووسی مووچەی مانگەكانی 8 و 9 نادیارە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 2,382 📊 Click Here