دوای ئەو شەپۆلە سەرمایەی ماوەیەكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتبووەوە، دووبارە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەنەوە و گەرما دەگەڕێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لە هەفتەی داهاتودا لەسەرجەم ناوچەکان بەرز دەبنەوە بە ڕێژەی 3 تا 4 پلە بەهۆی کارتێکردنی تۆپەڵە هەوایەکی لاوازی گەرمی باکوری ئەفەریقیا و بوونی بەرزە پاڵەپەستۆ لەچینی 500 ملیباری بەهۆی ئەم بەرزە پاڵەپەستۆیەش جوڵەی باش هەفتەی تر کەم دەبێتەوە و ناچالاک دەبێت زۆربەی کاتەکان.
ڕاشیگەیاند، ئەم هەفتەیە و ڕۆژانی داهاتوو لەبەشێکی ناوچە خۆرهەڵاتیە کان زیاتر ئەگەری ڕەشەبا هەیە لەکاتەکانی بەیانی بۆ نیوەرۆ بەخێرایی لەسەرخۆ تا مامناوەند.
دەشڵێت: ئەگەری زۆرە ئەم گەرمایەی هەفتەی داهاتوو بەدواتر حاڵەتی بارانی بەرفراوانی بەدوادا بێت لەگەڵ نزیک بوونەوە باسی دەکەین.
