هەینی. ئازار 6th, 2026

یەشار گولـلەر: هێزەکانی تورکیا لە سووریا ناکشێنەوە

سەیرکراوە: (1.5K)

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک لە سووریا ناکشێینەوە و تورکیا ئاساییشی خۆی دەپارێزێت لە بەرامبەر تیرۆر.

یەشار گولـلەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا دەنگۆکانی کشانەوەی هێزەکانی تورکیای لە سووریا ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: هیچ پلانێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە.

باسی لەوەشکرد، تەواوی سیناریۆ و ئەگەرەکان کراوەن بەڵام کشانەوە لە بەرنامەدا نییە و تا کاتی کۆتاییهێنان بە مەترسی و تیرۆر دەمێننەوە لە وڵاتەکەدا.

وەزیرە تورکییەکە ئاماژەی بەوەکرد سەرباری ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشەق ئەنقەرە ئاساییشی خۆی بۆ گرنگە و بەوپێیە مامەڵە دەکات و ڕێگە بە چالاکیی تیرۆرستی و جوداخوازیی نادات کە ببێتە هۆی تێکدانی ئاساییشی تورکیا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 2,560 📊 Click Here