هەینی. ئازار 6th, 2026

یەکگرتوویی کورد سووریای ناچار بە چاپکردنی کتێبی خوێندنی کوردی کرد

سەیرکراوە: (1.5K)

بڕیارێکی مێژوویی؛ زمانی کوردی دەبێتە بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندنی سووریا.

وەزارەتی پەروەردە و فێربوونی سووریا، زنجیرەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ جێبەجێکردنی مەرسوومی ژمارە (١٣)ی سەرۆکایەتی وڵات دەرکرد، کە تایبەتە بە فەرمیکردنی خوێندنی زمانی کوردی و ئامادەکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی بۆ ئەم زمانە.

بەپێی نووسراوەکە، وەزارەتی پەروەردە پابەند کراوە کە لە ماوەی کەمتر لە ٦ مانگدا پڕۆگرامی خوێندنی زمانی کوردی بۆ سەرجەم قۆناغەکان ئامادە بکات، و کارمەندی پێویست بۆ وانەی کوردی لەسەر میلاکی هەمیشەیی و وانەبێژ دابنرێن و خولی ڕاهێنانی تایبەتیان بۆ دەکرێتەوە.

هاوکات هەر بەپیی نووسراووەکە، زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی ناسێنراوە و ڕێگە دەدرێت لە خوێندنگە حکومی و ئەهلییەکانی ئەو ناوچانەی کورد تێیاندا زۆرینەیە، بخوێندرێت.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، خوێندنی زمانی کوردی بە شێوەی ئیختیاری (ئارەزوومەندانە) دەبێت و هەفتانە دوو وانە بۆ هەموو پۆلەکان تەرخان دەکرێت.

هەرچەندە وانەکە دەخوێندرێت، بەڵام ئەنجامی دەرچوون یان کەوتن لەم قۆناغەدا لەسەر خوێندکار ئەژمار ناکرێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کەجۆلانی، سەرۆک کۆماری سووریا، مەرسوومێکی تایبەتی بۆ گرنگیدان بە زمانی کوردی دەرکرد وەک هەنگاوێک بۆ ڕێزگرتن لە پێکهاتە نەتەوەییەکانی وڵات.

دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە و فێربوونی سووریا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 2,117 📊 Click Here