هەینی. ئازار 6th, 2026

یەکێتی مامۆستایان: هەموو هەوڵێک دەدەین پرۆسەی خوێندن بە ئاسایی بەڕێوەبچێت

سەیرکراوە: (1.7K)

یەکێتی مامۆستایان بە ئاماژەدان بە کەموموڕییەکانی پڕۆسەی خوێندن و چارەسەرنەکردنی کێشەی مووچە ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەکە بەرگەی لەوە زیاتر ناگرێت و هەموو جۆرەکانی خەباتی مەدەنیش بە ڕەوا دەزانن بۆ هێنانەدی ئامانجەکانیان.

مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان لە ڕاگەیەندراوێکی کە بە بۆبەنی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بڵاویانکردووەتەوە و مێژووی سبەینێ 20ی ئەیلوولی لەسەرە، ڕایگەیاند هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی باڵا بەشێوەیەکی ئاسایی شایستە بەڕێوەبچێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ساڵی ڕابردوو کۆمەڵیک هەنگاوی باش نراوە وەک دابەشکردنی زەوی و بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ و جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی.

لەگەڵ ئەوەشدا ڕایگەیاندووە کە هێشتا کۆمەڵێک کێشەی دیکەی وەک مووچە و ڕاگرتنی بەرزکردنەوەی مووچە و بە هەمیشەیینەکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ماون.

مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان ڕاشیگەیاند، پڕۆسەکە بەرگەی لەوە زیاتر ناگرێت و هەموو جۆرەکانی خەباتی مەدەنیش بە ڕەوا دەزانن بۆ هێنانەدی ئامانجەکانیان

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,467 📊 Click Here