شەممە. ئازار 21st, 2026

یەکەم موسڵمان بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک

سەیرکراوە: (1.0K)

بەپێی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکان، کاندیدی دیموکراتخوازەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی شارەوانی نیویۆرک، زۆهران مەمدانی، بە بەدەستهێنانی سەدا ٥٠،٦ی دەنگەکان، بووە یەکەم سەرۆک شارەوانی موسڵمان لە نیویۆرک.

دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بە کاتی ناوخۆی نیویۆرک، سەدا ٨٣ی دەنگەکانی ناو سندوقە کراوەکان ژمێردران.

بەپێی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکان، مەمدانی سەدا ٥٠،٦ی دەنگە ژمێردراوەکانی بەدەستهێناوە و، نزیکەی نۆ خاڵ لە پێش نزیکترین رکابەری سەربەخۆ ئەندرۆ کوومۆ کەوتووە.

لە کاتێکدا دەنگەکانی کوومۆ لە سەدا ٤١،٤دا مایەوە، کاندیدی کۆماریخوازەکان، کورتیس سلیوا سەدا ٧،٣ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

مەمدانی تەمەن ٣٤ ساڵ، بە بەدەستهێنانی نازناوی “یەکەم سەرۆک شارەوانی موسڵمان لە شاری نیویۆرک”، ناوی چووە مێژووەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 188 Today: 2,603 📊 Click Here