یەکشەممە. کانونی یەکەم 7th, 2025
سەیرکراوە: (1.2K)

ئاریان عومەر

لە گەڕەكی كانی گۆمەی شاری سلێمانی، زیندانێك هەیە هاوشێوەی ئەمنە سوورەكەی سەردەمی بە*عس، كە لە لایەن دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتی نانیشتمانی كوردستان و بە تایبەتیش (دژەتیرۆری یەكێتی، دەزگای زانیاریی یەكێتی و ئاسایشی یەكێتی) سەرپەرشتیی دەكرێت.

بەپێی زانیاریی ورد و پشتڕاستكراوە، زیندانەكە لە 12 هۆڵ پێكهاتووە كە لە حاڵی حازردا لە هەر هۆڵێكدا، 200 تا 300 بەندكراویان تێدا زیندانی كراوە، هەروەها چێشتخانەیەكی بچووكی هەیە كە ڕۆژانە نسكێنەی لێ ئامادە دەكرێت لەگەڵ نانی رەق دەدرێت بە زیندانییەكان.
هەر لەو زیندانەدا 24 ئاودەست هەیە كە هەموویان سەریان داخراوە و كراون بە بەندیخانەی تاكەكەسی و ئەو زیندانانەی تێدا بەند دەكەن كە خۆیان دەیانەوێت ئەشكەنجەی توندی بدەن! بۆ دهست به ئاوگهیاندنیش بەندكراوان دەبێت پاشەڕۆكانی خۆیان لەنێو دەبە بكەن و ڕۆژی یەكجار بۆ هەر هۆڵەی، چوار كەس ڕێگەی پێ دەدرێ پاشەڕۆكان فڕێ بدات!

هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، ماوەیەكە یەكێتی پۆل پۆل ئەو كەسانە دەگرێت كە ئەگەر بۆ نوكتەش بێت قسەیەك لە دژی بافڵ تاڵەبانی و سیاسەتە گەمژانەكانی یەكێتی دەكەن، راستەوخۆ تۆمەتی (تیر*ۆر*یست)یان دەداتە پاڵ و پاشان جلی پرتەقاڵییان لەبەر دەكات و پاشان دەیانگوازێتەوە ئەو زیندانە و لەوێ بۆ ماوەی چەندان ساڵ ئەشكەنجەیان دەدات، تەنانەت ئەو كەسانە هەر لەبیر كەسوكارەكەشیان دەچنەوە! هەروەك هەموومان بینیمان تەنیا لە ڕۆژی 22ی 2ی 2024، یەكێتی بە یەكجار دەستگیركردنی 30 كەسی راگەیاند و هەموویانیشی بە (تیر*ۆر*یست) ناوبرد، لە كاتێكدا بەپێی یاسا، هەر كەسێك تا تۆمەتەكەی بەسەردا ساغ نەبێتەوە، بێتاوان حیسابە! بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو كەسانەی لەم ئۆپەراسیۆنانەی یەكێتی دەگیرێن، دادگایی ناكرێن، پێشوەختە تاوانەكەیان بەسەردا دەسەپێنن.

سەرپەرشتیاری زیندانەكە چەند كەسێكن كە یەكێكیان ناوی سەرخێڵی ئاسایشە كە هاوكات بەڕێوەبەری ئاسایشی هەڵەبجەی یەكێتیشە، سەرخێڵ خۆی سەرپەرشتیی ئەو ئەشكەنجانە دەكات كە ڕووبەڕووی زیندانییەكان دەكرێتەوە، ئەویش بە پاڵپشتیی وەهاب هەڵەبجەیی و خودی بافڵ تاڵەبانی، هەر لەبەر ئەوەیە لەنێو زیندانی كانی گۆمە، بە سەرخێڵی ئاسایش دەڵێن ملازم موحسینی دووەم!

ئەوەی یەكێتی دەیكات، جگە لە ئەشكەنجەدان و تۆقاندنی سەدان گەنج لەنێو زیندانی كانی گۆمە، هاوكات بۆتە هۆكاری چاوترساندنی سەدان هەزار كەس لە دانیشتوانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین، چونكە دەزانن هەر قسەیەك بكەن، راستەوخۆ بافڵ تاڵەبانی فەرمان بە ملازم موحسینی دووەم دەكات كەسی رەخنەگر دەستگیر بكەن و بیخەنە كانی گۆمە و هەرچی خراپە بەرامبەری بیكەن.

جێگەی باسە هەموو خەڵكی سلێمانی و پێش ئەوانیش، هەموو كەمپینچییە بەناو چالاكوانەكان و ڕۆژنامەنووسانی بەكرێگیراوی سلێمانی و جاشپەرلەمانتارەكانی پێشوو و تەنانەت حزبە ئیسلامییەكانیش، ئەو ڕاستییە باش دەزانن كە چی لە زیندانی كانی گۆمەی سلێمانی دەگوزەرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆربەی هەرەزۆریان لە لایەن یەكێتییەوە بەكرێگیراون، یان ترسێكی زۆریان لەوە هەیە خۆیشیان بخرێنە زیندانی كانی گۆمەوە، نوقەیان لێوە نایەت و تا ئێستاش كەس نازانێت كە لەنێو خودی شارە جوانەكەی سلێمانیدا، هێشتا ئەمنە سوورەكە بە شێوەیەكی نوێ لە ژێر فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، لە ئەشكەنجەدانی ڕۆڵەكانی ئەو دەڤەرە بەردەوامە!
ئگەر دیقەتی ماپش بدەن لە سەر ناخشە دەر ناکەوت ئەو شوین نە هێنی یە

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 64 Today: 2,967 📊 Click Here