داریان سامان
کورد هەموو شتێکی هەبوو تەنها ئازادی و سەربەستی نەبوو ڕاپەڕینی کرد بۆ ئەوەی ئەم دوو ئامانجە بەدەست بهێنێت کەچی بەدەستی نەهێنا و هەموو شتەکانی تریشی دۆڕاند
شــــــــــــۆڕش
زۆرجار کەقسە دێتە سەر شۆڕش کردن هەر سەرتاتکەکی چەکداری لە کوردستان کرابێ دەلێن فلانە شۆڕش، یان شۆڕشەکانی کورد
بە خوێندنەوەیەکی دروست شۆڕش ئەو چەمک وتێگەیشتنەیە ، کە فەلسەفەیەک لە پشتی هۆکارەکانی هەڵگیرسانی بێت و دۆخێکی خودی و بابەتی لۆژیکی دەست پێکردنی بێت
لە ئێستای هەرێمی کوردستاندا فەلسەفەی پشتی شۆڕش ئەوەیە کەوا حوکمڕانی هەرێم سەرکەوتوو نەبووە و نەیتوانی ئامانجەکانی خەڵک کە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ کرد بهێنتە دی زۆرجار ئەم قسەیەم کردوو
کورد هەموو شتێکی هەبوو تەنها ئازادی و سەربەستی نەبوو ڕاپەڕینی کرد بۆ ئەوەی ئەم دوو ئامانجە بەدەست بهێنێت کەچی بەدەستی نەهێنا و هەموو شتەکانی تریشی دۆڕاند
لۆژیکی دۆخەکە لە ڕووی بابەتی و خودیەوە ئەوەدەخوازێ خەڵک بەرامبەر حوکمڕانی کوردستان مانبگرێت و بایکۆت بکات و خۆپیشاندان بکات و هەموو ڕێگایەک بگرێتە بەر بۆ گێڕانەوەی مافی خۆی کە لە قوماری چەند قومارچیەک دۆڕێندراوە
ئێستا ئەوەی لەهەرێم دەگوزەرێ بەهەموو مانایەک پێویستی شۆڕش دەستەبەر دەکات
سەرکەوتن بۆ خەباتی هەموو ئەوانەی لەمامۆستا و خانەنشین و فەرمانبەران و هاوڵاتیان کەداوای مافی خۆیان دەکەن
