هەینی. ئازار 13th, 2026

پەیامی کوردانی بەریتانیا بۆ جیهان: بێدەنگی بەرامبەر میلیشیاکان سەروەریی عێراق لەناودەبات

سەیرکراوە: (0)

بە بەشداریی سەدان کەس لە ڕەوەندی کوردی، ڕێکخراوی داکۆک لە هەردوو شاری ستراتیژیی لەندەن و مانچستەر لە بەریتانیا، ناڕەزایەتییەکی توندی دژی پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدا. ئەم چالاکییە کە ڕوماڵێکی فراوانی میدیایی بەخۆوە بینی، تیشکی خستە سەر ئەو کارەساتە ئەمنییەی کە بەهۆی باڵادەستیی هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی یاساوە باڵی بەسەر عێراقدا کێشاوە. ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە بەڵگەی ئەوەیان خستەڕوو کە هەڵسوکەوتەکانی حەشدی شەعبی بەتەواوی دژی بنەماکانی سەقامگیریی ناوچەکەن و ئامانجیان تەنها جێبەجێکردنی ئەجێندای وڵاتانی دراوسێیە لەسەر حیسابی خوێنی هاوڵاتیانی عێراقی.

ڕووماڵى چالاکیەکە

یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی پەیامی خۆپیشاندەران ئەوە بوو کە ئەم میلیشیایانە بە ئەنقەست هەوڵ دەدەن وڵات پەلکێشی ناو جەنگێکی ڕاستەوخۆ بکەن لەگەڵ ئەمریکا، کە ئەمەش مەترسییەکی کوشندەیە بۆ سەر ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە بەیاننامەی کۆتاییی ڕێکخراوی داکۆکدا کە ئاراستەی ڕای گشتیی جیهانی کرا.

لێدوانى زیاتر

هاتووە کە مانەوەی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەم پێشێلکارییانە، وەک گڵۆپێکی سەوزە بۆ بەردەوامبوونی تیرۆر و تۆقاندن. بۆیە، داوا لە وڵاتانی زلهێز کرا کە هەرچی زووە ڕێوشوێنی دیپلۆماسی و ئابووریی توند بگرنەبەر بۆ سزادانی سەرکردەکانی ئەو گروپانە و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق لە هەر دەستتێوەردانێکی سەربازیی دەرەکی

وێنەکان

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,303 📊 Click Here