هەینی. ئازار 6th, 2026
سەیرکراوە: (1.3K)

هێمن محمد ساڵح – چالاکوان

کاتێک حەڤدەی شوبات رویدا (٢٠) ساڵ بوو راپەڕین

ئەنجام درابوو، (٨)ساڵیش بوو ڕژێمی بەعسی بە تەواوتی

روخابوو.

لەماوەی (٢٠)ساڵدا کە باشترین دەرفەت لە بەردەم 

دەسەڵاتی سیاسی کوردی بوو، نەیتوانی لە ڕووی سیاسیەوە

داڕشتن و دروست کردنی بریاری سیاسی بخاتە دەرەوەی

هەردوو حزبی دەسەڵاتدارو گشت هێزە سیاسیەکانی تر

بەشداری پێبکات، نەتوانرا داهات شەفاف بکەن ، نەتوانرا

دادگاکان سەربەخۆ بکەن و دەزگا نیشتمانیەکان کارابکەن

و پەیوەندیە دیبڵۆماسیەکان بە نیشتمانی بکەن ، لە جیاتی

هەموو ئەمانە هاتن هەر لە کورسیەکانی پەرلەمانەوە تا

داهاتەکەی و شارو شارۆچکە و گوندەکانی پەنجا بە پەنجا لە 

نیوان خۆیان دابەش کرد ، فرمیسك و خوێنی ئەنفال و

کیمیاباران و کۆڕەوی خەڵکیان تا ڕاددەیەکی باش لە بیر کرد . 

هەر ئەمەش وای کرد گیانی نیشتیمان پەروەری لای تاکەکان

تەواو لاوازبوو، دەوڵەمەندبوونی ناڕەوا لەسەر حیسابی گەل 

دەستی پێکرد و هێزی چەك دار و پێشمەرگە لە جیاتی

ئەوەی یەك بخرێتەوە بەهۆی شەڕی ناوخۆوە لێك دابڕانی

قوڵیان بۆ دروست کرد .

خزمەتگوزاریش لە هیچ کاتێکدا لە ئاستی پێویستدا نەبوو،

لە سەروو هەموو ئەمانەشەوە ڕۆحی نیشتمان پەروەریان

بە تەواوەتی لاوازکردو بونە هۆکاری کۆچی بەکۆمەڵی گەنجان

و خاوەن بەهرەو تواناکان .

دامەزراندن لە دام و دەزگاکانی حوکمەت کرا بە تەزکیەی

حیزب و هاوڵاتی پلە یەك و پلە دوویان دروست کرد ،

هەرکەس سەربە هەردوو پارتی دەستڵات بوایە پلەیەك بوو

لەهەموو ڕوویەکەوە،تەواوی خەڵکەکەی تر پلە دوو پلە 

سئ بوون .

کاتێکیش هاونیشتمانیان بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری و بن

بڕکردنی گەندەڵی هاتنە سەر شەقام لە جیاتی وەڵامدانەوەی

داواکاریەکانیان و گوێگرتن لە هاونیشتیمانیان ، بە گولە

وەڵمیان دانەوە و چەندین کەسیان شەهید کرد و دەستیان

چووە خوێنی ئەو ڕۆڵانەی کە بنەماڵەکانیان خاوەنی دەیان 

قوربانی بوون دژی ڕژیمی بەعس .

بۆیە (١٧)ی شوبات مامۆستایەکی ئاینی و ڕۆشنبیرێکی

ڕادیکاڵ و گەنجێکی خوێن گەرمی هەموو خستە یەك

سەنگەرەوە ، چونکە هەموویان دروشمی دژایەتی گەندەڵیان

بەرزکردبوەوەو داوای خزمەتگوزاری باشترو سەروەری یاسایان

دەکرد

کوژراوەکان

١- ڕێژوان علی ئەحمد

٢- سورکێو زاهیر محمد

٣-شێرزاد تەها

٤-سەرکار حەمەسەعید

٥-بیلال ئەحمەد

٦-ڕەشید ئەحمەد لالۆ

٧-گەرمیان ئەحمەد

٨-ئومێد جەلال

٩-علی رەسوڵ

١٠-هەردی فاروق

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 162 Today: 832 📊 Click Here