یەکشەممە. ئازار 15th, 2026

وەعدەکانی هەڵبژاردن، درۆکانی دوای دەنگدان!

سەیرکراوە: (11.1K)

ئاکار قادر

لە کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٤دا، پارتی و یەکێتی چەندین پلانى قەبە قەبەیان دا و هەزاران وەعدەیان دا! هەر لایەنێکیان قسەی جوانتر لەوی دیکە دەکرد، هەریەکەیان خۆیان بە ڕزگاربووی خەڵک دەناساند، بەڵام ئێستا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦دا، چی لەو وەعدانە جێبەجێکرا؟ هیچ!

پارتی بەرنامەیەکی گەورەی پێشکەشکرد: چاککردنەوەی ئابووری، دابینکردنی کارو بار، کۆتایی پێهێنانی گەندەڵی، سەقامگیری مووچە، باشترکردنی خزمەتگوزاریەکان! یەکێتیش وەعدەی گەورەتری دا: دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دەستبەسەربوونەوەی ماڵی کۆمپانیاکان، دابەشکردنی دادپەروەرانەی سامان، پاراستنی ئازادی ڕاگەیاندن!

ئەمڕۆ لە ٢٠٢٦دا چیمان هەیە؟ هەمان گەندەڵی، هەمان بێکاری، هەمان بێدادی، هەمان کۆمپانیا خانەوادەییەکان! وەعدەکان بوونە بایەکی بەهار و خەڵک هەروا بە دەست و بێموچەیەوە ماونەتەوە!

ئەوە دەبێت باوەڕ بکرێت، هەردوو حزب بە جوتە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا وەعدەیان دا کە مووچە بە بەردەوامی دەدرێت و قەرزو گرێی فەرمانبەران حەلدەکەن! ئەمڕۆ مووچە چەند مانگێکە دواکەوتووە، فەرمانبەران لە ژێر قەرزن و کەس نییە وەعدەکانى جێبەجێ بکات !

ئایا ئەمە حورمەتی دەنگی هاوڵاتییە؟ ئایا ئەمە ئەمانەتداری و بەرپرسایەتییە؟

لە کاتی کامپەینەکاندا، هەردوو لایەن باسی پڕۆژەی گەورەیان دەکرد: کارگە نوێکان، بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، وەبەرهێنانی بیانی، هەزاران فرصەتی کار! چیمان بینی؟ هیچ پڕۆژەیەکی نوێ دەستی پێنەکرا، بەڵکو ژمارەی بێکاران زیادی کرد! گەنجان هەر بەردەوامن لە ڕۆیشتن بۆ دەرەوە، چونکە لێرە داهاتوویان نییە!

تەنانەت ئەو پڕۆژە بچووکانەی کە دەستیان پێکردبوو، وەستاون لە بەر کەمی بودجە (کە ڕاستییەکەی بریتییە لە بڕینی بودجە بۆ کۆمپانیا خانەوادەییەکان)!

هەردوو حزب بە دەنگی بەرز بانگەشەیان دەکرد: کۆتایی بە گەندەڵی! بەرنامەی شەفافیەت! چاودێری بەسەر داهاتووى ناوخۆ و گشتیدا! ئێستا چیمان هەیە؟ هەمان کۆمپانیا خانەوادەییەکان هێشتا کۆنترۆڵی تەندەر و پڕۆژە گەورەکانیان لە دەستدایە، هەمان دەستەکان هێشتا پارەی گشتی دەخەنە گیرفانی خۆیان، هیچ فایلێکی گەندەڵی نەکرایەوە!

سەیرە، لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا پارتی یەکێتی تاوانبارکرد و یەکێتی پارتی تاوانبارکرد، بەڵام دوای هەڵبژاردن هەردووکیان بە یەکەوە دانیشتن و هەمان سیستەمی گەندەڵییان بەردەوام کرد!

کارەبا، ئاو، نەخۆشخانە، قوتابخانە، ڕێگا! هەموو ئەمانە وەعدی چاککردنیان دابوو. ئەمڕۆ کارەبا هەر کەمە، ئاو هەر پیس و دواکەوتووە، نەخۆشخانەکان هەر بێ ئامێرو دەرمان، قوتابخانەکان هەر خراب و شکستى هێناوە، ڕێگاکان هەر چاڵاچووڵ!

خەڵک لە سەرەتای زستاندا گازیان نەبوو بۆ گەرمکردنەوە! ئایا ئەمە دەستکەوتی هەڵبژاردنی ٢٠٢٤یە؟

ڕاستی قسەکە لەوەدایە، ئەو دوو حزبە هیچ کات نیازیان نەبووە شتێک بگۆڕن! هەڵبژاردنەکان بۆیان تەنها میکانیزمێکە بۆ دووبارە بەدەستهێنانەوەی کورسی و هێز. وەعدەکانیان تەنها بۆ وەرگرتنی دەنگە، دوای دەنگدان هەموو وەعدەیەک لەبیر دەکرێت!

لە ساڵی ١٩٩٢ەوە تاکو ئێستا، هەمان وەعدەکان دووبارە دەکرێنەوە! هەموو هەڵبژاردنێک هەمان قسەکان، هەموو خولێک هەمان درۆکان! ئینجا خەڵک چاوەڕوانی چی دەکات؟

فیلسوفی ئەڵمانی Friedrich Nietzsche وتوویەتی: “دووبارە بوونەوەی هەڵە و چاوەڕوانی ئەنجامی جیاواز، نیشانەی شێتییە!” ئێمە وەک خەڵکی هەرێم، ٣٠ ساڵە هەمان هەڵە دووبارە دەکەینەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی جیاواز دەکەین!

هەڵبژاردنی داهاتوو ، دووبارە هەمان دەمووچاوەکان دێنەوە و هەمان وەعدە قسەڵۆکەکان دەکەن! ئەم جارە پێویستە خەڵک فێر ببێت: وەعدەکان بە تەنها ناکرێن، ئەنجام و کارنامە قسە دەکەن!

هەر حزبێک لەم دوایەدا هیچی نەکردووە، ئەوا چۆن چاوەڕوانی دەنگی خەڵک دەکات؟ هەر بەرپرسێک بەوەعدەکانی نەوەستاوە، ئەوا چۆن داوای باوەڕ لە خەڵک دەکات؟

دەنگی تۆ ئەمانەتێکە، بۆ ئەوانە مەیدە کە بە پارە و وەعدو  درۆ دەفرۆشن! هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤ دەرسێک بوو

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 89 Today: 2,329 📊 Click Here