یەکشەممە. کانونی یەکەم 7th, 2025

عەبدوڵڵا مەلا نووری لە بەریتانیا: دەنگی ئازادی و بیرکردنەوە

سەیرکراوە: (5.7K)

رێکخراوی داکۆک لەگەڵ ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی تری کوردی لە بەریتانیا، چەند بۆنەیەکی کلتووری و فکریان ڕێکخست کە تێیدا نووسەر و کەسایەتی ناسراوی کورد عەبدوڵڵا مەلا نووری بەرهەمی تازەی خۆی “مەشخەڵی ژیانەوە” خستە بەردەم خوێنەرانی کورد لە دیاسپۆرا.

ئەم چالاکییە ادەبی و فکرییە لە پێنج شارۆچکەی گرنگی بەریتانیا بەڕێوەچوو، لەوانە لەندەن، بێرمینگهام، مانچستەر، لیدز و ئیدینبرا. خەڵکێکی زۆر لە کوردەکانی ئەم وڵاتە بەژداری کردبوو و لەگەڵ نووسەردا گفتوگۆیان کردبوو.

مەلا نووری لە کتێبەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر ئەو کێشە بنەڕەتییانەی کە کۆمەڵگای کوردی دەیانژی، بە تایبەتی ئەو کۆسپەکانەی کە بەرامبەر پێشکەوتن و چاکسازی ڕاگیراون. بۆچوونەکانی لەسەر چۆنیەتی دەرباز بوون لەم دۆخە دەخاتە ڕوو و ڕێگای گەشەکردن پیشان دەدات.

وێنهكانی شاری ئیدنبرا

بەڵام بەپێی قسەکانی مەلا نووری، دەسەڵاتی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەوڵی داوە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم کتێبە بکات. کتێبەکە لە کتێبخانە گشتییەکان و شوێنە فرۆشتنەکاندا بەرنییە و ئەمەش نیشانەیەکی خەمبارە بۆ ئازادی بیرکردنەوە و دەربڕین.

لێدوانی بهشداربوان له شاری ئیدنبرا

بەشداربووان لە کۆڕەکاندا بە گەرمی پێشوازییان لە بیروڕای نووسەر کرد و گفتوگۆیەکی پڕ بایەخیان لەگەڵدا ئەنجام دا. ژمارەیەکیش لە بەشداربووان دیدگای خۆیان لەسەر بابەتەکانی کتێبەکە خستنە ڕوو.

وێنهكانی شاری مانچستهر

ئەم چالاکییانە دەرفەتێکی گرنگ بوون بۆ هاوڕێیانی کورد لە بەریتانیا تا بتوانن لەگەڵ یەکێک لە دەنگە گرنگەکانی کوردی بگەن و لەسەر ئاینەدەی کۆمەڵگاکەمان بیر بکەنەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 61 Today: 2,834 📊 Click Here