پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

هەرێمی کۆمپانیاکان!

سەیرکراوە: (15.0K)

هێمن غەریب ڕەحمان

ئەو هەرێمەی ئێمە بۆتە کارگەیەک بۆ دروستکردنی کۆمپانیای بەرپرسان، هەر بەرپرسە و چەند کۆمپانیایەکی هەیە و کۆنترۆڵی بازاڕو بازرگانی و ئابوری هەرێمی کردووە، تەندەر هەمووی بۆخۆیانە، پڕۆژەو باڵەخانەو زەوی باش و داهات و ئابورییان کۆنتڕۆڵکردووە!

کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و وەبەرهێنان و پارە پەیاکردن هی ئەو دوو بنەماڵە حکومڕانە خوێنمژەیە( پارتی و یەکێتی)، بەوەندەش نەوەستاون، کۆمپانیاکانیان بردووەتە ناو دامودەزگاکانی حکومەت، بۆیە لەناو هەموو دائیرەیەک دائیرەیەکیان دروستکردووە و پارە لە گیرفانی هاوڵاتی هەڵدەتەکێنن، بۆنمونە: لەناو دائیرەی دادنووسی دائیرەیەکیان داناوە و مامەڵەی خەڵک ئەنجام دەدەن بەپارە، لەناو دائیرەی ئاو دائیرەیەکیان داناوە و پارە لە خەڵک دەسێنێت،
دیاریشە ئەو کۆمپانیایانە لە هەولێر هی ماڵی بارزانییە و لە سلێمانیش هی ماڵی تاڵەبانی، بەم شێوەیە لەهەموو جومگەکانی ژیان پارە لە هاوڵاتی دەسەنن و تەنها و تەنها خۆیان سوودمەندن.

ئاخر دامو دەزگایەکی حکومی، کە دەیان و سەدان فەرمانبەری هەبێت، چ پێویست بەوەدەکات، تۆ کۆمپانیایەکی ئەهلی لێدانێیت و بەپارە کاروباری خەڵک بەڕێ بکەیت!، باشە دائیرەی حکومی و فەرمانبەری حکومی ئیشی چییە؟

ئەو رۆژە وڵات وێرانبوو، کە سیاسییەکان بوونە خاوەن کۆمپانیا و بەڕاست و بەچەپ پارە دەکێشنەوە و ئەو پارەش لەباتی بچێتە داهاتی حکومەت، دەچێتە گیرفانی بەرپرسانی هەردوو حزب. ئیبن خەلدون ناهەق نییە، کە سەدان ساڵ پێش ئێستا وتوویەتی: هەرکاتێک سیاسییەکان دەستیان بەبازرگانیکرد، هەم بازرگانی وێران دەکەن، هەم دەوڵەتداری! ئێستاش پارتی و یەکێتی بە جوتە، ٣٥ دانە ساڵە دەستیان خستووەتە بینەقاقای خەڵک و رۆژ لە دوای رۆژ ئەم هەرێمەمان بەرەو وێرانبوون دەبەن!

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 78 Today: 2,824 📊 Click Here