شەممە. ئازار 14th, 2026

9 کەس بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیدکراون

سەیرکراوە: (1.1K)

شیعەکان نۆ کەسیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید کردووە و بڕیارە ئەو لیژنەیەی کە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پێکهێنراوە، کاندیدێکی تەوافوقی لە نێوان هێزە شیعەکاندا دەستنیشان بکات.

ئەحمەد مەعمووری، وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانی ئەساسی ڕایگەیاند لیژنەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە ڕاسپێردراوە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدەکانی سەرۆک وەزیران، تا ئێستا پەڕاوەکانی نۆ کاندیدی تاوتوێ کردووە، بەتایبەت سەرنجیان خستووەتە سەر پڕۆگرامەکانیان لە بوارەکانی ئاسایش، ئابووری، و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

مەعمووری وتیشی کە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران پشت بەو کاندیدە تەوافوقییە دەبەستێت کە نوێنەرایەتی چوارچێوەکە بە گشتی دەکات، بە دوور لە هاوکێشەکانی هەڵبژاردن و ژمارەی ئەو کورسییانەی بەدەستیان هێناوە، بەڵام لە دابەشكردنی وەزارەتەکاندا ئەوە دەکرێتە پێوەر.

جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی تەوافوقی دەبێت و هەموو پێکهاتەکانی عێراق دەگرێتەوە، لەگەڵ سەرنج خستنە سەر پابەندبوون بە ماوە دەستوورییەکان.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 50 Today: 3,660 📊 Click Here