هەینی. ئازار 6th, 2026

وەزارەتی کارەبا: 800 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە

سەیرکراوە: (1.4K)

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری بڕانی کارەبای ئاشکرا کرد و دەشڵێت، 800 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای هەرێم، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، بڵاویکردەوە، تیایدا دەڵێت: پڕۆسەی چاكسازیی بۆ ژێرخانی کارەبا لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و كۆمپانیای داناغاز بەردەوامە، بۆیە بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا كەمی كردووە، بەمەش بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 800 مێگاوات دابەزیوە و هەندێ جار كارەبا بۆ ماوەیەكی كەم دەبڕێت.

باسی لەوەشکرد: هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، و هەوڵ دەدرێت ئەم پڕۆسەیە كەمترین كاریگەری لەسەر تۆڕی كارەبای نیشتمانی هەبێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 98 Today: 2,186 📊 Click Here