ئێران سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەر وڵاتەکەی سەرکۆنە دەکات

سەیرکراوە: (1.7K)

ئێران سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر وڵاتەکەیدا بە “ناڕەوا” دادەنێت و دەڵێت، “وەڵامێکی تووند و گونجاو”ی دەبێت بۆی.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەنداوێکدا رایگەیاند: “کاراکردنەوەی سزا هەڵوەشێنراوەکان نەک تەنیا لە ڕووی یاساییەوە بێبنەما و نادادپەروەرانەیە، بەڵکو پێویستە هەموو وڵاتان خۆیان لە داننان بەم دۆخە نایاساییەدا بە دوور بگرن”.

کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی تاران چوونە بواری جێبەجێ کردنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 228 Today: 2,324 📊 Click Here