چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

سێ کەس بەتۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا دەستگیرکران

سەیرکراوە: (1.1K)

مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی سێ کەسیان دەستگیرکرد بەتۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی هێزەکانیان زانیاریان لەسەر چەند تۆمەتبارێک کۆکردەوە کە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای ئاسارداو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن.

دەشڵێت: لەکاتی پشکینی ماڵی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بەردێکی بەنرخی ئاساریی و مستیلەیەکدا کە مستیلەکە بۆ ئەو بەردە بەنرخە ئامادەکرابوو.

ئەوەشی وتووە: لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ش، ع، أ لەدایکبووی 1980- ک، غ، م لەدایکبووی 1985 – ن، س، ر لەدایکبووی 1985) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 24/4 لەیاسای ژمارە 6ی ساڵی 2021ی ئاسار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لهگهڵیاندا بەردەوامه.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 736 📊 Click Here