ئەمڕۆ سەرەتاى هەفتەى بازاڕى نەوتە لە جیهاندا و دواى ئەوەى نەوتى هەرێم بەرەو بەندەرى جەیهان دەستیپێکردەوە، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا نزمبوەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ خوار 70 دۆلار نزم بووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزمبوونەوەى بەخۆوە بینى، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 68 دۆلار و 81 سەنتە مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات نرخی یەک بهرمیل نهوتی خاوی تهكساسیش بە 65 دۆلار و 23 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
نرخى نەوتى خاوى برێنت بە رێژەى 0.57% بەرزبووە و نرخى نەوتى خاوى تەکساس-یش بە رێژەى 00.70% بەرزبوەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، 27ى ئەیلولی 2025، پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی خاو لە هەرێمەوە لە ڕێگەی هێڵی عێراق – تورکیا دەستیپێکردەوە و ههناردهی نەوتى ههرێمی كوردستان له ڕێگهی بۆری جهیهانی توركیاوه له مانگی ئازاری 2023 بههۆی ناكۆكی یاسایی و تهكنیكی وهستابوو.
