چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

ئیلهام ئەحمەد: پێشنیار كراوە مەزڵوم عەبدی بكرێتە وەزیری بەرگری

سەیرکراوە: (1.6K)

هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیاز لەلایەنی سووری و لایەنی دیكەشەوە هەیە كە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە یاخود فەرماندەیەكی دیكەی هەسەدە پۆستی وەزارەتی بەرگریی یاخود سەرۆكی ئەركانی سوپای سووریا وەربگرێت.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان بە ماڵپەڕی (المجلە)ی ڕاگەیاندووە، “پێشنیاز لەلایەنی سووری و لایەنی دیكەشەوە هەیە كە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە یاخود فەرماندەیەكی دیكەی هەسەدە پۆستی وەزارەتی بەرگریی یاخود سەرۆكی ئەركانی سوپای سووریا وەربگرێت”.

دەشڵێت: “گرنگە رێككەوتن لەسەر بەشداریكردن لە حكومەت و لێكتێگەیشتنیش لەسەر دەستوری داهاتووی سووریا بكرێت”.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی رۆژئاوای كوردستان، “بڕیارە لێكتێگەیشتن هەبێت سەبارەت بە سیستمی ئیداری و سەربازیی و تێكەڵكردنی سەربازیی”.

سەبارەت بە رێككەوتنی 10 ی ئاداری ئەمساڵ كە لەنێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی كرا، ئیلهام ئەحمەد دەڵێت: لە بنەڕەتدا زۆرێك خاڵی ناكۆك هەن، تێڕوانینی دیمەشق بۆ هەندێك لە خاڵەكان كە خراونەتەڕوو تائێستاش زۆر ناڕوونە، بەتایبەتیش لەسەر چۆنیەتی تێكەڵكردنی هەسەدە لەگەڵ سوپا و چۆنیەتی تێكەڵكردن و ئیدارەدانی، هەروەها تێكەڵكردنی ئیدارەی خۆمان لەگەڵ سووریا چۆن دەبێت”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 1,663 📊 Click Here