چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

ڕێباز حەملان: بەغدا هەر دەبێت ئەمڕۆ یان سبەینێ مووچە بنێرێت

سەیرکراوە: (1.6K)

یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر بیانوویەک هەبێت، بەغدا هەر دەبێت ئەمڕِۆ یان سبەینێ پارەکە بنێرێت و دەشڵێت: پارەی کاشی پێویست لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی هەیە.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بۆ میدیاكانی پارتی ڕایگەیاندووە، هەر بیانوویەک هەبێت، بەغدا هەر دەبێت ئەمڕۆ یان سبەینێ پارەی مووچە بنێرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە هەموو پابەندییەکانی خۆمان بۆ ناردنی مووچەی مانگی حەوت جێبەجێ کردووە.

دەشڵێت: پارەی کاشی پێویست لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی هەیە، بۆیە تەنیا رێوشوێنێکی کەمی چەند خولەکیی بۆ خەرجکردنی پارەکە دەوێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردووەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرج كردنی مووچەی مانگی 7ی هەرێمی كوردستانی داوە و ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو هەرێم 120 ملیار داهاتی ناوخۆی ڕادەست نەكردووە و ڕۆژی شەممەش هەناردەی نەوت دەستی پێكردەوە، بەڵام هێشتا پارەی مووچە نەگەیشتۆتە هەرێم.

میدیا عێراقییەكانیش بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق واژۆی لەسەر نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد و سبەینێ پارە ڕەوانەی هەولێر دەكرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 2,066 📊 Click Here