چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

داوا دەكرێت هەرێم وەك عێراق بەنزین بكاتە 450 دینار

سەیرکراوە: (847)

دوابەدوای ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا و ڕادەستكردنەوەی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی و پێدانەوەی 50 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بە حكومەتی هەرێم بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی، داوا دەكرێت حكومەتی هەرێم نرخی سووتەمەنی هاوشێوەی عێراق لێ بكات.

حكومەتی عێراق لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 450 دیننار و بەرمیلێك نەوتی سپی بە 30 هەزار دینار دەدات بە هاووڵاتیان، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بەنزینی نۆرماڵی حكومی بە 750 دینارە و بەرمیللێك نەوتیش ساڵانە بە نرخی 104 هەزار دینار دەداتە هاووڵاتیان و لە بازاڕەكانیشدا لەو نرخە گرانترە.

د. عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان هەرێم و عێراق كراوە بۆ هەناردەی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە سوودی بۆ هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی هەیە و داهاتی زیاتر دەستەبەر دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، عێراق بە هەرێمی ڕاگەیاندووە ئەگەر ئەو 50 هەزار بەرمیلەی بۆ ناوخۆ بەکاری دەهێنیت بەشی نەکردی بڕی زیاتری بۆ دەنێرێت.

وتیشی، مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە کە نرخی بەنزین هاوشێوەی شارەکانی عێراق بێت و ئەرکی حکومەتی هەرێمە نرخی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییان دابەزێنێت و وەک عێراق بە 450 دینار بەنزینی نۆرماڵ دابین بکات.

هاووڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، پێشوازی لە ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەكەن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە، هەروەك چۆن بەرپرسانی هەرێم “بە دەستكەوتێكی گرنگ” وەسفی دەكەن، هەربۆیە هاووڵاتیان داوا دەكەن حكومەتی هەرێم نرخی سووتەمەنی هەرزان بكات و هاوشێوەی عێراق پاڵپشتی حكومی لێ بكات و نرخەكەی دابەزێنێت.

عیزەت سابیر دەڵێت: ئەگەر هەرێم نەوت بفرۆشێت بڕێكی كەمتری پارە دەستدەكەوێت بە بەراوردد بەوەی عێراق بیفرۆشێت و لەبەرامبەردا مووچە و بودجەی بۆ بنێرێت، كە دەكاتە نزیكەی یەك ترلیۆن دیناری مانگانە.

دوای 10 ساڵ لە بڕیاری سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە و هاوكات ددوای دوو ساڵ و نیو لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم بە بۆری بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس لەسەر سكاڵای حكومەتی عێراق، ڕۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە 27ی ئەیلول هەناردەكردنەوەی ننەوتی هەرێم لەڕێگگەی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقییەوە دەستی پێكردەوە، بەڵام ڕۆژانە بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوت دەدرێتەوە بە حكومەتی هەرێم بۆ پاڵاوتنی ناوخۆیی بۆ بەنزین و نەوتی سپی و گازوایل.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 1,890 📊 Click Here