سەیرکراوە: (930)
ئه‌ندامێکی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری ده‌م پارتی رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه شاندەکەیان سه‌ردانی ئیمراڵی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان.
په‌روین بوڵدان، ئه‌ندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری ده‌م پارتی له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتاری حزبه‌كه‌ی و په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتی و هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ده‌م پارتی و به‌شێكی دیكه له په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ل ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا.
په‌روین بوڵدان وتی، “به‌م نزیكانه جارێكی دیكه شاندەکەیان سه‌ردانی ئمیراڵی ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان”.
له‌باره‌ی دیدارهكهیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، په‌روین بوڵدان وتی، “ئه‌و دیداره له‌گه‌ڵ گیانی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری دێته‌وه و جارێكی دیكه‌ش له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی توركیادا، له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان دیداریان ده‌بێت”.
