هەینی. ئازار 6th, 2026

سبەی دەست بەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت

سەیرکراوە: (1.3K)

پارێزگاری هەولێر وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان ئاشکرادەکات و دەڵێت”سبەی نەوت بەسەر ماڵاندا بە نرخی 105 هەزار دینار دابەشدەکرێت”.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی دەست بە دابەشكرنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت، و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا كردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ ئەو مەبەستە کراوە و ئەمڕۆ و سبەی دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكەن، سەرەتای پرۆسەکەش لە ناوجە شاخاویییەکانەوە دەستپیدەکات، و دواتر بۆ ناو شار و سەنتەری شارەکان.

ئومێد خۆشناو راشیگەیاند، لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان هەموو ئامادەكارییەكی كراوە بۆ دابشکردنی نەوت، هەروەها خشتەیەك دروست كراوە كە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە نەوت دابەش دەكرێت.

جەختیشیکردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سیستمێك تەواو دەكەن كە هەموو هاووڵاتییان، دەبنە خاوەنی كارتێكی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی نەوت و غاز، كە دەكرێت لە داهاتوودا بۆ كۆبۆنی بەنزینیش كاری پێ بكەن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,490 📊 Click Here