دوای ئەوەی دادگای سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاندبوو، كە “ناز نوری” دادوەر نەبووە و بۆ “خۆدەرخستن” نازناوەكەی لەخۆی ناوە، ناز نووری دەڵێت: دادوەر بووم و سكاڵا لەسەر دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی تۆمار دەكەم.
ناز نوری لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە پێناسی دادوەری خۆشی پێوە بڵاوكردۆتەوە دەڵێت: سكاڵا لەسەر سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی تۆمار دەكەم، چونكە سوكایەتییان بە داواكاری گشتی كردووە و جیاوازی دەكەن لە نێوان داواكاری گشتی و دادوەراندا، كە چاودێری تەواوی بڕیارەكانی دادوەران دەكات لە هەموو قۆناغەكاندا، ئەویش هەویەی دادوەرییەكەم.
دەشڵێت: ئەویش هەویەی دادوەرییەكەم.
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، ماوەیەکە کەسانێک کە هیچ سیفەتێکی دادوەرییان نیە و لە پەیکەری پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری دادوەر نین، بەڵام بەناوی دادوەرەوە خۆیان دەناسێنن.
ڕاشیگەیاندبوو، بە یاسا مامەڵە لەگەڵ ناز نوری عارف (حاكم ناز) دەكەین و هیچ كات دادوەر نەبووە و خۆی بە دادوەر دەناسێنێت.
