هەینی. ئازار 6th, 2026

ئیسرائیل ئاگربەستی غەززەی پەسەند کرد

سەیرکراوە: (1.4K)

حکومەتی ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە غەززە بەپێی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەسەند کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کابینەی ئیسرائیل گفتوگۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە کردووە.

حکومەت بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاھو ڕێککەوتنی کۆتاییھێنان بە جەنگ لە غەززە و گەڕاندنەوەی گشت دیلە ئیسرائیلییەکانی پەسەند کرد.

لە ھەواڵێکدا کە لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکە بە بەشداری نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف و زاوای ترەمپ و ڕاوێژکاری پێشووی، جارید کۆشنەر ئەنجامدراوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 50 Today: 2,382 📊 Click Here