لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و بەتۆمەتی دزی کردن، لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی بازیان بە هاوکاری نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لەبنکەی پۆلیسی بازیان سكاڵای تۆماركرد کە 45 مسقاڵ ئاڵتون و بڕی دوو ملیۆن و 400 هەزار دیناری لەماڵەکەیدا لێ دزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەکانمان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێكردو سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئاڵتونە دزراوەکەدا.
باسی لەوەشکردووە: تۆمەتباران (ج، ح، ک لەدایکبووی 1970- س، ح، ف لەدایکبووی 1984) کە پیشەیان دەرۆزەکارە، دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.
