سەیرکراوە: (919)
ئەمڕۆ یەكشەممە، پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆکی حزبەکە و جێگرانی سەرۆک “نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی”، دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر دەكات.
بانگەشەکەی پارتی، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵایە، تیایدا كاندیدەكان و ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە تیایدا بەشدار دەبن.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان بانگەشەی هەڵبژاردنی لە کەرکوک دەستپێکرد، بڕیاریشە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبچێت.
