سێشەممە. ئازار 10th, 2026

دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکرد

سەیرکراوە: (1.5K)

بەرێوەبەرایەتی شارەدێی وەرتێ بڵاویکردوەتەوە، ئـاگاداری دانیشتوانی ناوچەکە دەکەنەوە، لەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست دەکرێت بەدابەشکردنی بەشە نەوتی هاووڵاتییان و شوێن دابەشکردنەکەش بەنزینخانەی وەرتێیە.

بەرێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، بڵاویکردوەتەوە: لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشەنەوتی سپی ماڵان، هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بەنزینخانەی وەرتێ بکەن بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان.

ئاماژەیان بەوەشکردووە: هەر خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی وەردەگرێت و 103 هەزار و 500 دیناریشیان لەبەرامبەردا لێ وەردەگیرێت.

بەرێوەبەرایەتییەکە هاووڵاتییان ئاگاردەکاتەوە بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان پێویستە کۆپی کارتی نیشتمانی یاخود کۆپی پسوڵەی خۆراکیان پێ بێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 89 Today: 492 📊 Click Here