سێشەممە. ئازار 10th, 2026

میدیای پارتی: ئەم هەفتەیە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت

سەیرکراوە: (1.5K)

بەپێی هەواڵی میدیای پارتی، ئەم هەفتەیە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت و وەزارەرتی دارایی و ئابووری هەرێمیش 120 ملیار دینار بۆ بەغداد ڕەوانە دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای پارتی بڵاویکردەوە، ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم دەدات.

باسی لەوەشکردووە، کە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، دوای بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت، 120 ملیار دینار بۆ بەغداد ڕەوانە دەکات، ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی ناردنی مووچە خێراتر بکرێن.

بەپێی زانیاری میدیاکەی پارتی، ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی هەشت لە بەغداوە ڕەوانە ناکرێت و دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە.

لە هەرێمی کوردستان فەرمانبەران و مووچەخۆران مووچەی پێنج مانگی ئەمساڵیان وەرگرتووە و تا ئێستا مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا لە بەغداد ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆران و فەرمانبەران دەکرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 161 Today: 492 📊 Click Here