دوای ڕاگرتنی تۆمارکردنی هاووڵاتیان لە پسوڵەی خۆراکی ئەلکترۆنی، بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بەشی خزمەتگوزاریی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراک كارا بكرێت و لەڕێی پارەدانی ئەلیکترۆنیەوە دەکرێ و وەزارەتیش دەڵێت”بۆ هەر زیادبوونێك 11 هەزار دینار وەردەگیرێت و بۆ هەندێك خزمەتگوزاری بڕی سێ بۆ پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت”.
بەرێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراكی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوای چوار مانگ لە کارابوونی بەرنامەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک، دواجار لە 2ی 9ی 2025، بەرنامەکە ڕاگیرا و ئێستا تەنیا لە پارێزگاکانی کەربەلا و بەسڕە و نەینەوا بەردەسته.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بەشی خزمەتگوزاری بەرنامەکە کارا بکرێ کە لە ڕێگەیەوە هەموو مامەڵەکانی فۆڕمی خۆراک و هەروەها ئەو هەڵانەی لە کاتی پڕکردنەوەی بەرنامەکەدا کراون ڕاست دەکرێنەوە، بەڵام بە خۆڕایی نیه واتە لەڕێی پارەدانی ئەلیکترۆنیەوە دەکرێت.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە هێشتا کاتی دەستپێکردنی مامەڵەکان دیاری نەکراوە، هەر زانیارییەکی نوێ هەبێ ئاگاداریان دەکەنەوە.
