سێشەممە. ئازار 10th, 2026

جۆو وێڵسن: دەبێت عێراق واز لە ڕاگرتنی مووچەی هەرێم بهێنێت

سەیرکراوە: (1.2K)

جۆو وێڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی، هەموارکردنەوەیەکی پشکەش کۆنگرێس کردووە، کە تێیدا داوا دەکات، حکومەتی عێراق چیتر مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕانەگرێت و ڕێگە بە بەرهەمهێنانی نەوت و فرۆشتینی بدات، هەروەها داواش دەکات عێراق ڕێگری لە هێرشەکانی سەر گێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

جۆو وێڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردۆتەوە، هەموارکردنەوەی ماددەی 12 لە یاسای دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA) پێشکەش بە کۆنگرێس کردووە، ئەمەش بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی وەک هاوبەشێکی ستراتیژیی گرنگی ئەمریکا.

لە هەموارکردنەوەکەدا هاتووە، “کۆنگرێس وای دەبینێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ستراتیژیی گرنگی ئەمریکایە و پێویستە حکومەتی عێراق واز لە هەوڵە ناسەقامگیرکەرەکانی بە تایبەت ڕاگرتنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بهێنێت”.

باسیش لەوە کراوە، دەبێت حکومەتی عێراق واز لە هەوڵەکانی بۆ ڕێگریکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدان و هەناردەکردنی سەرچاوەکانی وزە و نەوت بهێنێت.

باسی لەوەش کردووە، دەبێت حکومەتی عێراق ڕێگە لەو هێرشانە بگرێت کە لەلایەن میلیشیا عێراقییەکانەوە دەکرێن و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پشتگیری دارایی دەکرێن.

وێلسن دەشڵێت: ئەمریکا پشتیوانی لە دابینکردنی ڕێوشوێنی ئەمنیی پێویست بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، تاوەکوو بتوانێت لە بەرانبەر “هێرشەکانی ئێران و میلیشیا بەکرێگیراوەکانی” بۆ سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرچاوەکانی وزە، بەرگری لە خۆی بکات.

Grateful to sponsor this amendment of the NDAA to support the Kurdistan Regional Government of Iraq as a vital strategic partner of the United States. pic.twitter.com/G3JqS4GnXR

— Joe Wilson (@RepJoeWilson) September 3, 2025

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 2,686 📊 Click Here