سەیرکراوە: (1.2K)
وەزیری دەرەوەی ئێران توانای وڵاتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و مەترسی سەرهەڵدانەوەی شەڕ ئاشکراکرد و دەڵێت”ئێمە نە لە شەڕ نەلە دانوستان ناترسین”.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی شەممە دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی نە لە شەڕ و نە لە دانوستان دەترسێت.
عێراقچی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، تا ئەو کاتەی دانوستانەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەگاتە ئەنجامێک، هیچ هاوکارییەکی نوێ لەلایەن ئێرانەوە نابێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو کەشوهەوایەی لە دەوری میکانیزمی سزاکانی سناپباک بەرزبووەتەوە زیادەڕەوی تێدا کراوە و بەشێکی زۆریان ڕاست نین، ئێمە لە دانوستان و تەنانەت شەڕیش ناترسین”.
لای خۆیەوە مەیجر جەنەراڵ ئەمیر حاتەمی فەرماندەی سوپای ئێران ئاماژەی بەوەدا “پێویستە هەمیشە ئامادەبین بۆ شەڕ”.
