هەینی. ئازار 6th, 2026

مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ دیمەشق ڕیككەوتون بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان

سەیرکراوە: (1.2K)

– هەواڵەکان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لەگەڵ دیمەشق ڕیككەوتون بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان، دەشڵێت، \”با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن.\” مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ، ئەمشەو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ڕوناهی ڕایگەیاند، پێشنیازێكی ئەمریكایان بۆ دروستكردنی هێزێكی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق لە دژی داعش قبوڵكردوە، هەروەها لەگەڵ دیمەشق ڕیككەوتون بۆ گەڕاندنەوە ئاوارەكات و با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن. مەزڵوم عەبدی وتی \” بەمزوانە دیمەشق لەگەڵ ئێمە بەشداری شەڕ لە دژی داعش دەکات\”. ئەمریکا پێشنیاری کرد کە ئێمە و دیمەشق هێزێکی هاوبەش لە دژی داعش دروستبكەین و پێشنیارەکانی ئەمریکامان قبوڵ کرد، چونكە دەمانەوێت شەڕی داعش لەسەر ئاستی سوریا بکرێت. مەزڵوم عەبدی ئەوەشیخستەڕو، ڕێککەوتنی گشتی لەبوارەکانی سەربازی و ئەمنیدا هەیە، بەڵام وردەکارییەکان ماون كە بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە، هاوشێوەی هێزەکانی هەسەدە، ئاسایشی ڕۆژئاواش دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 2,719 📊 Click Here