چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

سودانی ناوی دیاریکرایەوە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەربەستێکی گەورەشی بۆ دروستبوو

سەیرکراوە: (1.2K)

– هەواڵەکان ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وێڕای ئەوەی باس لە دابەشبوونی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات. سەرچاوەیەکیش ئەو ناوانەش ئاشکرا دەکات کە دوای هەڵبژاردن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیدن. موختار موسەوی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند \”نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، عەدنان زوورفی، قاسم ئەعرەجی، حەمید شەترانی، عەبدولحسێن عەبتان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئێستا، کاندیدە دیارەکانن\”. ئاماژەی بەوەشدا، کێبڕکێکە زیاتر لەنێوان مالیکی و زوورفیدایە، بەتایبەت کە عەدنان زوورفی پەیوەندی فراوانی لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات هەیە، بەڵام چانسی سودانی بۆ بەدەستهێنانی ویلایەتێکی دیکە کەمە. سەرچاوەیەکیش لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانەوە ئاشکرایکردووە \”چوارچێوەکە بەسەر دوو بەرەدا دابەشبووە؛ یەکێکیان پشتیوانی مالیکی دەکەن و بەرەکەی دیکە پشتیوانی سودانین\”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 145 Today: 1,984 📊 Click Here