یەکشەممە. ئازار 8th, 2026

چین پشتی ئێران دەگرێت و لەبەرانبەر ئەمریکا دەوەستێتەوە

سەیرکراوە: (1.2K)

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە چین ڕێگەیەکی نهێنی دۆزیوەتەوە بۆ کرینی نەوتی ئێران و خۆدزینەوە لە بەربەست و سزاکانی ئەمریکا. دووشەممە 6ی تشرینی یەکەم رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە فشارەکانی ئەمەریکا و کاراکردنەوەی میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران وایکردووە و بەبازاڕکردن و کڕینەوەی نەوتی ئێران لە لایەن وڵاتان ئەستەم بێت، بەڵام بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، چین ڕێگەیەکی نهێنی بۆ خۆ دزینەوە لە بەربەست و سزاکان دۆزیوەتەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە ئەم کەناڵە داراییە شاراوەیە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان دوو ڕکابەرە سەرەکییەکەی ئەمەریکای قووڵتر کردووەتەوە و هەوڵەکانی واشنتنی بۆ گۆشەگیرکردنی ئێرانی خستووەتە ژێر پرسیارەوە. بەرپرسانی ئێستا و پێشووی چەند وڵاتێک ڕایانگەیاندووە، ئەم میکانیزمە هاوشێوەی سیستەمێکی ئاڵوگۆڕ کاردەکات. بەم شێوەیە، ئێران نەوت ڕەوانەی چین دەکات و لە بەرامبەردا، کۆمپانیا چینییە حکوومییەکان پڕۆژەی ژێرخانی لە ئێران جێبەجێ دەکەن. ئەم ڕێگەیە سیستەمی بانکی نێودەوڵەتی تێدەپەڕێنێت و بووەتە هێڵێکی ژیان بۆ ئابووری ئێران کە بەدەست فشاری سزاکانەوە گرفتارە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 158 Today: 926 📊 Click Here