سەیرکراوە: (1.5K)
وەزیری وزەی ئەمریکا هۆشداری دەدات لەوەی داخستنی حکومەت هەڕەشە لە سەلامەتی چەکی ئەتۆمی دەکات و دەشڵێت\” ئەمەش هەڕەشە لەسەر وڵات دروست دەکات\”. کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، \”نزیکەی هەشت ڕۆژی دیکە بودجەمان ماوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانیی ئاسایشی ئەتۆمی، کە سەرپەرشتی کۆگاکانی چەکە ئەتۆمییەکان و ئەو بزوێنەرانە دەکات کە کار بە ژێردەریاییە ئەتۆمییەکان و کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانمان دەکات\”. وتیشی: \”لە دوای ئەو ماوەیە، بەڕێوەبەرایەتییەکە ناچار دەبێت پەنا بۆ ڕێکارەکانی باری لەناکاو ببات، کە ئەمەش هەڕەشە لەسەر وڵات دروست دەکات.\” وەزیری وزەی ئەمریکا، دیموکراتەکانی تۆمەتبار کرد بە درێژکردنەوەی ئەم پڕۆسەیە و داخستنی تەواوی حکومەت بەهۆی دواخستنی دەنگدان لەسەر بودجە.
