هەینی. ئازار 6th, 2026

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بارەی هەرێمەوە پەیامێکی ئاراستە کرد

سەیرکراوە: (1.7K)

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم رایگەیاند، دوای ڕێککەوتنی ناردنە دەرەوەی نەوت، پەیوەندیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر ڕۆیشتووە .وتیشی \” هەرێم زیاتر لەوەی دەستوور ڕێگەیداوە، سەربەخۆیانە کاردەکات و ناگەڕێتەوە بۆ ناوەند\”. محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆشنبیر و کەسایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکردووە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر ڕۆیشتووە. سودانی هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا سیاسیی نییە وکێشەکە ئیدارییە. وتیشی \”حکومەتی هەرێم زیاتر لەوەی دەستوور ڕێگەیداوە، سەربەخۆیانە کاردەکات و ناگەڕێتەوە بۆ ناوەند، تەنانەت لە پرسە سیادییەکانی وەکو نەوتیش دا کە دەسەڵاتی ڕەهای حکومەتی ناوەندە.\” سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە و ئەگەری پەککەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرچاوەکە وتی: تا ئێستا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، بەڵام هەموو لایەنە عێراقییەکان ترسیان لەوەیە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە چی ڕوودەدات، ئایا هێرش دەکرێتە سەر ئێران یاخود نە، ئەمە پرسێکە و لای لایەنە عێراقییەکانیش جێی گومانە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 2,560 📊 Click Here