هەینی. ئازار 6th, 2026

ئەنجامی زانکۆ لاین راگەیەندرا

سەیرکراوە: (1.6K)

– هەواڵەکان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامی زانكۆ لاینی راگەیاند. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەمیانی راگەیاندنی ئەنجامی زانكۆلاین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وتی \”لە (97%) قوتابیان خوێندكاران وەرگیراون\”. وتیشی \”(15) هەزار كورسیمان لە دەرەوەی پلان وەرگرتووە. هەروەها توانای زانكۆكانمان تەنها وەرگرتنی (30) هەزار خوێندكارە\”. ئارام محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، وەرگرتنی ئەو ژمارە زۆرە بۆ ئەوەیە قوتابیان و خوێندكاران لە خوێندن و دەرفەتی بەدەستهێنانی بڕوانامە بێبەش نەبن. بەوتەی وەزیری خوێندنی باڵا \”ستەم لە هیچ قوتاببیەك نەكراوە و دادپەروەرانە كارەكان كراون\”. هەر بەوتەی ناوبراو \”ئەمساڵیش لە (100%) قوتابیان و خوێندكاران لە زانكۆو پەیمانگاكان وەردەگیرێن. بەوەیش كۆی ژمارەی دەرچوانی ئەمساڵ (57980) كەسن\”. باسی لەوەشکرد، كۆی وەرگیراوانی بەشەكانی وێژەی و زانستی (50862) كەسن. راشیگەیاند \”نمرەی قوتابیان و بەتایبەتیش بەشی زانستی دابەزیووە\”. وەک ئارام محەمەد دەڵێت \”(45717) دەرچوی ئەمساڵ داواكارییان بۆ وەرگرتن پێشكەش كردووە. وە (14731) كورسی خوێندن بە بەتاڵی ماوەتەوە\”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 599 📊 Click Here