هەینی. ئازار 27th, 2026

پلەبەرزکردنەوە جێبەجێکرا و نزیکەی نۆ هەزار کەسی گرتەوە

سەیرکراوە: (1.4K)

– هەواڵەکان وێڕای ئەوەی وەزیری پێشمەرگ پیرۆزبایی ئاڕاستەی کارمەندان و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، وەزارەتەکەی پلەبەرزکردنەوەی نۆ هەزار پێشمەرگەی راگەیاند. وەزارەتی پێشمەرگە لە پێگەی فەرمی خۆی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە \”بەبۆنەی پلە بەرزکردنەوەیان، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە (8721) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات، کە لەخشتەی ئەیلولی ساڵی 2025 پلەکانیان بەرزکرایەوە\”. لەوبارەیەوە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە راگەیاندراوەکەدا وتویەتی \”دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، ئەولەوییەتی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاکسازییە\”. شۆڕش ئیسماعیل ئاشکراشیکرد \”هەموو هەوڵەکانیشمان لەم پێناوەدا بەردەوامە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شایستەبوونی پلەکانیان لە وادەی یاسایی و کارگێڕی خۆیدا بەرزبکرێتەوە\”. وەزیری پێشمەرگە داواش دەکات، لەبەرامبەر بەرزکردنەوەی شایستەی پلەکانیان، دەبێت پێشمەرگە وەک هەمیشە لەئەرکی پاراستنی خاک و سنوور و خەڵکی کوردستان و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەمی بەردەوامبن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 297 📊 Click Here