شەممە. ئازار 28th, 2026

200 سەربازی ئەمریکی گەیشتنە ئیسرائیل

Former Israeli hostage Nimrod Cohen, who was held captive in Gaza since the 2023 October 7 attacks by Palestinian militants, waves an Israeli flag upon disembarking from an Israeli military helicopter on the landing pad at Ichilov Sourasky Medical Centre in Tel Aviv on October 13, 2025. Twenty living Israeli hostages were released on October 13 after more than two years in captivity in Gaza, as part of a ceasefire deal with Hamas. Militants kidnapped them during Hamas's October 7, 2023 attack on Israel, the deadliest in the country's history. (Photo by Jack GUEZ / AFP)
سەیرکراوە: (1.1K)

بڕیارە ئەمڕۆ لە ئیسرائیل ناوەندێکی هەماهەنگی کە سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە دەکات دەست بە کارەکانی بکات، بۆ هەماهەنگی گەڕاندنەوەی تەرمی بارمتەکان لە کەرتی غەززە، چاودێریکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان.

بەگوێرەی دەستەی پەخشی ئیسرائیلی، نزیکەی 200 سەرباز لە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) گەیشتوونەتە ئیسرائیل کە لەژێر سەرپەرشتی جەنەڕاڵێکی سوپای ئەمریکادا کاردەکەن.

میدیاکانی ئەمریکا پێشتر ڕایانگەیاندبوو، ئەم ناوەندی هەماهەنگییە لە بنکەیەکی سەربازیدا دروستناکرێت، بەڵکو لە باشووری ئیسرائیل دەبێت، بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێسیش چاوەڕوان ناکرێت ئەو هێزە نوێیە بچێتە ناو غەززە، بەڵکو ڕۆڵی زیاتری هەیە لە هەماهەنگی و چاودێریکردن و لۆجستی و ئاسایش لە ناو ئیسرائیلەوە.

یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی پلانەکەی 20 خاڵیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە غەززە، پێکهێنانی هێزێکە بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، واشنتن ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر ناردنی 200 سەرباز بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکە بەبێ بڵاوکردنەوەیان لە غەززە.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەگەڵ دەستپێکی ئاگربەستدا، حەماس 20 بارمتەی زيندوو هەروەها چوار تەرمی ڕادەستی ئيسرائيل کردەوە، ڕۆژی سێشەممەش چوار تەرمی ديکەی ڕادەستکردەوە، بەڵام ئيسرائيل ڕايگەياند، يەکێک لە تەرمەکان ئيسرائيلی نەبووە. ژمارەی ئەو تەرمانەی کە لای حەماسن 28 تەرمن و تا ئێستا 10 تەرم ڕادەستکراونەتەوە بەو تەرمەشەوە کە ئيسرائيل دەڵێت بارمتەی ئەوان نييە. لەبەرامبەردا، بەگوێرەی ئاگربەستەکە، ئيسرائيل هەزار و 950 زيندانی ئازادکردووە کە 250 کەسيان سزای زيندانی هەتاهەتای بوون.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 66 Today: 2,856 📊 Click Here