سەیرکراوە: (1.2K)
ئافرەتێکی بە نەتەوە عەرەب و دانیشووی کەرکووک، لە تەمەنی 124 ساڵیدا ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەک لە یەکەی پزیشکی کەرکووک ڕایگەیاند: پشکنین بۆ تەرمی ئەو ئافرەتە کراوە، کەسو کارەکەی ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەو سەرچاوەیە بۆ میدیای پارتی باسی لەوەشکردووە: نایلە لەناو خەڵکی گەرەکەکەی بەوە ناسرابوو کە تەندروستیەکی باشی هەیە و بەشێک لە یادەوەرییەکانی هێشتا لە بیر مابوو.
نایلە لە ساڵی 1910 لە دایکبووە و دانیشتووی پارێزگای کەرکووکە، بەهۆی نەخۆشییەوە ئەمڕۆ لە تەمەنی 124 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
