کەشناسی هەرێم رایگەیاند کە ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی کەم بەرزدەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت. هەینی 17ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پهله ههور دەبێت و پلەکانی گەرما كهمیك بهرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی ڕۆژی شەممە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت\” ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ\”. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 32 پلەی سیلیزی سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی دهۆک : 31 پلەی سیلیزی زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی سۆران : 30 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی
سەیرکراوە: (1.3K)
