شەممە. نیسان 11th, 2026

ماددەکانی بەشەخۆراک زیاد دەکات

سەیرکراوە: (1.4K)

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرایكرد، هەندێک ڕێوشوێنیان گرتوەتەبەر بەئامانجی باشترکردنی پێکهاتەکانی سەبەتەی خۆراک و بۆ ئەو مەبەسەتەش لەبودجەی سێ ساڵەدا سێ بۆ پێنج ترلیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، وەک وەزارەتی بازرگانی پلانی ئەوەمان هەیە، کە کارتی خۆراک دروست بکەین بۆ پاڵپشتی لە ماددە خۆراکییەکان، هەروەها جۆرەکانیان زۆر باش بکەین و کوالێتیان بەرزتر بکەینەوە، بۆ ئەمەش پشت بە ماددەی خۆراکی ناوخۆیی دەبەستین.

ڕاشیگەیاندووە، دۆسیەی كارتی خۆراک لە پێشینەی كارەکانمانە، تەنها دابین كردنی خۆراک ئامانجمان نییە، بەڵكو دەمانەوێت ئەمە بیكەین بە پڕۆژەیەكی ئابووری تەواو، بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراکی نیشتیمانیی.

ئاشكراشی كرد، ماددەی خۆراکی نوێ زیاد دەکەین بۆ سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان و لە نزیکەوە چاودێری ڕێکارەکان دەکەین.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 138 Today: 3,078 📊 Click Here