چوارشەممە. نیسان 22nd, 2026

نوێنەری عەبدی و شەرع بەنێوەندگیری سودانی له سلێمانی كۆبوونه‌وه

سەیرکراوە: (1.2K)

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەرچاوەیه‌ك لهئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشكرایكردووه، بەغدا چۆتە ناو هەوڵەکانی نێوەندگیریی لەنێوان حکومەتی سووریا و سەرکردایەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) بەسەرۆکایەتی کورد، کە ناوچەیەکی فراوانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان)ی له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ش له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چووه.

عێراق نێوەندگیری لەنێوان عەبدی و شەرع دەكات

ڕادیۆی (مۆنتی كارلۆ)ی فه‌ره‌نسی بڵاویكردۆته‌وه، زیاتر لەسێ هەفتە لەمەوبەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرکەوتووبوو لەگەیشتن بەڕێککەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ حکومەتی هەرێم، بەو مەرجەی حکومەتی ناوەند کۆنترۆڵی داهاتی نەوت لەناوچە کوردستانییەکان بکات.

سودانی هەوڵدەدات سوود لەم سەرکەوتنە وەربگرێت و مۆدێلی عێراقی-کورد بگوازێتەوە بۆ گۆڕەپانی سووریا و بەباشی دەزانێت کە پرسی نەوت كه یەکێکە لەخاڵە دیارەکانی ململانێی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات به‌هه‌مانشێوه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت.

هه‌روه‌ك باسی ڕاستەوخۆترین هۆکار بۆ ئه‌و نێوه‌ندگیرییه كراوه و ئاماژه به‌وه‌كراوه، ڕێککەوتنی عێراق و تورکیا كه نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر ڕاگەیەندرا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ده‌بێت ڕۆڵیان هه‌بێت لهچارەسەرکردنی کێشە ناوچەییەکاندا، بۆ ئه‌وه‌ش، سودانی هه‌وڵده‌دات ئه‌وه بگۆڕێت بۆ نێوەندگیریی لەنێوان دیمەشق و هه‌سه‌ده.

بەپێی زانیارییەکان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای هەواڵگری عێراق ئەم نێوەندگیرییە بەڕێوەدەبەن، سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان له‌به‌غدا ڕایانگه‌یاندووه، له‌ناوەڕاستی هه‌فته‌ی ڕابردوودا گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نی عێراقی و سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کانی هه‌سه‌ده له‌سلێمانی کراوه.

لە ڕاپۆتەكەی (مۆنتی كارلۆ)دا هاتووە، دوابەدوای ئەوە دیدارێکی دیکە بەڕێوەچووه، کە نوێنەرانی لایەنی عێراقی و شاندێکی وەزارەتی بەرگریی و هەواڵگریی سووریا و سەرکردەکانی هه‌سه‌ده‌ی لەخۆگرتبوو، نێوەندگیرییەکە تیشکیخستووهته سەر دوو پرسی سەرەکی.

هه‌روه‌ك له‌درێژه‌ی ئه‌و دوو باسه‌دا دوو پرسه‌كه ڕوونكراونهتهوه و ئاماژه به‌وه‌كراوه، یه‌كه‌میان، “تێکەڵکردنی هه‌سه‌ده‌یه له‌گه‌ڵ سوپای نوێی سووریا، بەسوودوەرگرتن لەئەزموونی پێشووی عێراق لەتێکەڵکردنی هێزە کوردییەکان بۆ ناو سوپای عێراق و دووه‌میش، گەیشتن بەڕێککەوتنێکی نەوتیی لەنێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات و ڕێگەدان بەڕادەستکردنی دامەزراوە نەوتییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە بەحکومەتی سووریا، بابەتێکی ئەوپەڕی گرنگە بۆ دیمەشق”.

بەرژەوەندی عێراق چییە لەو ڕێككەوتنە؟

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، قەناعەتێک لێرە لەبەغدا لەنێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەزگای هەواڵگریی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و وەزارەتی دەرەوەدا گەشە دەکات کە سووریایەکی سەقامگیر زۆر سوودبەخشە و خزمەت بەبەرژەوەندییەکانی عێراقیش دەکات، هاوكات سووریایەکی ناسەقامگیر و سەرهەڵدانی ململانێی چەکداریی لەنێوان دیمەشق و هه‌سه‌ده، دەبێتە هۆی دابەشبوونی مەترسیدار، بەدڵنیاییەوە ئه‌وكاتیش له‌سوودی كه‌س نابێت و عێراقیش هەوڵدەدات ئەو سیناریۆیە دووربخاته‌وه و ڕوو نه‌دات.

ئاماژە بەوەشكراوە، “هەر یەکلاکردنەوەیەکی سەرکەوتوو لەنێوان دیمەشق و هه‌سه‌ده، دەتوانێت دەرگا بۆ کۆتاییهاتنی هەمیشەیی بوونی سەربازیی ئەمریکا لەسووریا و عێراق بکاتەوە، کە ئامانجێکی ستراتیژیی گرنگە بۆ بەغدا و بۆ دیمه‌شقیش”.

بڵاوبوونەوەی زانیاری دەربارەی ئەو كۆبوونەوەیە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا هیچ لایەنێكی ناو گفتوگۆكان (هەسەدە و دیمەشق و عێراق) هیچ لێدوانێكیان لەوبارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە و ئەنجامی ئەو كۆبوونەوانەش ئاشكرانەكراون.

لە مانگی ئازاری ڕابردووەوە ڕێككەوتنێك لەنێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سووریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە دیمەشق بە چاودێری ئەمریكا واژۆكرا بۆ ئامادەكاری یەكخستنی هێزە سەربازی و ئەمنییەكانی هەردوولا و پێدانی چەندین ماف بە كورد، كە ئیدارەی خۆسەر داوای دەكات، بەڵام هێشتا بە كرداری ڕێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە، چونكە دیمەشق داوای سەپاندنی هێزی مەركەزی دەكات و كوردیش، كە بەخوێن و قوربانی چەندین ساڵە ناوچەكانی خۆی ئازاد كردووە داوای لامەركەزی و پاراستنی ئەزموونی چەند ساڵەەی خۆسەری خۆی دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمساڵ هەر لە سلێمانی و لە ئەشكەوتی جاسەنە لە نزیك دوكان، ژمارەیەك لە گەریلاكانی پەكەكە وەك بەدەمەوەچوونی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی، چەكەكەكانیان سووتاند و بەوەش پارێزگای سلێمانی شانازی ئەوەی پێدرا، كە باوەش بۆ ئاشتی پارچەكانی دیكەی كوردستان بكاتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 198 Today: 1,499 📊 Click Here