چوارشەممە. نیسان 22nd, 2026

بۆ بودجەی 2026 نرخی بەرمیلێك نەوت بە 60 دۆلار دیاریكرا

سەیرکراوە: (1.2K)

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گریمانه‌یی نرخی نه‌وتی له‌بودجه‌ی گشتی 2026 به60 دۆلار خه‌مڵاند و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق دوو سیناریۆ بۆ بودجە ئاشكرادەكات.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ میدیای فەرمی حكومەتی عێراق ده‌ڵێت، “دوو سیناریۆی گریمانەیی هەیە بۆ بودجەی ساڵی 2026 ئەویش بۆ خەمڵاندنی نرخی نەوت و گرنتی كردنی مووچە و پڕۆژەكان و دامەزراندن.

سیناریۆی یەکەم/ تیایدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به60 دۆلار داده‌نرێت، كە تیایدا ئاماژە به كارنامه‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت له به‌رده‌وامی خەرجییە گشتییەکان كه ئه‌وه‌ش دڵنیایی ده‌داته پاراستنی قه‌باره‌ی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و ڕێژەی دامەزراندن.

سیناریۆی دووەم/ زیادبونی فشارهكانه لەسەر دارایی گشتی و كورتهێنانی بودجه، كه ئه‌وه‌ش پێویستی بهقهرزكردن هه‌یه جا له‌رێگه‌ی قەرزی ناوخۆییەوە بێت، کە ئه‌وه‌ش کاریگەری لەسەرپارهی نەختینەیی دهەبێت، یان ڕەنگە قەرزکردنی دەرەکی، كه‌ئه‌م بژارده‌یه‌ش ئه‌گه‌رێكی كه‌مه، چونكه قه‌باره‌ی قه‌رزه ده‌ره‌كییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر عیراق زیاتر ده‌كات .

ڕاوێژكارەكەی سەرۆك وەزیران ڕاشیگەیاندووە، سەقامگیری نرخی نەوت له 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەندە بە ناسەقامگیری بازاڕ و هاوسەنگی سیاسی نێودەوڵەتی، كهئەوەش وایکردووە ئەم سیناریۆیە پڕ بێت لە مەترسی.

دوێنێ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 150 ملیار دۆلار، به‌جۆرێك قەرزی ناوخۆیی عێراق بۆ 91 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، قەرزی دەرەکیش گەیشتووەتە 54 ملیار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکردوه، کورتهێنانی بودجە زۆر گەورەیە و بە قەرز و بۆند چاره‌سه‌ر نابێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 198 Today: 1,499 📊 Click Here